ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.12، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بارزان مەنتك، سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی حكومەتی هەرێم و شاندێكی هەرێمی كەتەلۆنیا و شاری بەرشەلۆنا و ژمارەیەكی تر لە نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوكاری ڕێكخراوی نۆڤاكتی كەتالۆنی، لە هەولێری پایتەخت، كۆنفرانسی نێودەوڵەتی "لاوان، ئەكادیمیا، كۆمەڵگای مەدەنی، ئاشتی" ئەنجامدا.
لە وتارێكدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخراوی ناوبراو بۆ ئەنجامدانی كۆنفرانسەكە و بەخێرهێنانی شاندی كەتالۆنی بۆ هەولێری پایتەخت، پرسی كۆنفرانسەكەی بەرزنرخاند بۆ ئاشتی و ھۆشیاریی كۆمەڵگە و نیشاندانی توانا و كارامەیی و پەرەپێدان بە تواناكانی لاوان، هەروەها گرنگیدانی زیاتریشی بە پرسەكانی لاوانی بە پێویست وەسفكرد و ئاماژەی بەوەدا لاوان پێكھاتە و چینێكی ھەستیار و سەرماییەكی گرنگی نێو كۆمەڵگان كە بە توانا و لێھاتووییان دەتوانن رۆڵی مەزنیان هەبێت لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگا له بواره جیاجیاكاندا.
جێگەی باسە، لە كۆنفرانسەكەدا كە ئامانج لێی تاوتوێكردنی پرسی ئاشتی و پێكەوە ژیان و هەماهەنگی لە بواری زانكۆیی، ورزشی، كۆمەڵگای مەدەنی و پتەوكردنی دۆستایەتی نێوان گەلان بوو بە تایبەتی لە نێوان لاوانی هەرێمی كوردستان و هەرێمی كەتالۆنیا، چەند پانێڵێك لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان سەبارەت بەو پرسانە پێشكەش كرا.
كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لاوان لە هەولێر بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.