ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.12، بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێم و بە بەشداری كریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر و چەندین پسپۆر و شارەزا و مامۆستایانی زانكۆ و نوێنەری ڕێكخراوەكانی UN و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە ئاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە هاوبەشی زانكۆی كوردستان، لە بارەی ئاڵنگارییەكانی بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێكی ئەنجامدا.
تێدا ئاڵنگارییەكانی بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی كوردستان و دیاریكردنی كاری لە پێشینەی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەكی تەواوكاری لە بارەی ئاو و تاوتوێكردنی بابەتی ئاوەڕۆ و ستراتیژیەتی دووبارە بەكارهێنانەوەی بۆ پێویستییە هەنووكییەكان و داهاتوو خرایە ڕوو.
جێگەی باسە، بەپێی سەرچاوە زانستییەكان، بەهۆی مەترسیەكانی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا تاوەكو ساڵی 2050 بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە یەك پلەی سیلیزی و كەمبوونەوەی بارانبارین بەڕێژەی 10٪، دەبنە هۆی كەمبوونەوەی ئاوی سازگار بەڕێژەی 20٪ و، بەو هۆیەشەوە نزیكەی یەك لەسەر سێی زەویی لە عێراق و ناوەچەكە ئاوی پێناگات، لە هەرێمی كوردستانیش بە گشتیی باران 30٪ـی ئاوی ژێر زەوی دابین دەكات و نزیكەی 70٪ـی سەرچاوەكانی دیكەی ئاویش لەسەر رووبارەكانە.
لە هەولێر ئاڵنگارییەكانی بەڕێوەبردنی ئاو لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.