Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:47

رێوڕسمی خەڵاتەكانی شانازی و باشترینەكانی ساڵ بەرێوەچوو

کوردستان TV
100%

مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی شانازی و باشترینەكانی ساڵ لە دەزگای میدیایی كوردش وۆرلد سینگەرس بەڕێوەچوو. 
 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو مەتین دلۆڤان بارزانی و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی رۆشنبیرو هونەرمەندو شانوكارو میدیاكار مەراسیمی شەشەمین گەڕی دابەشكردنی خەڵاتەكانی شانازی و باشترینەكانی ساڵ لە دەزگای میدیایی كوردش وۆرلد سینگەرس بەرێوەچوو .
لەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر لە ووتەی بەخێرهێناندا جەختی كردەوە كەوا رۆڵی دامەزراوە هونەری و رۆشنبیرییەكان فاكتەرێكی كاریگەری گۆرانكاری كۆمەڵایەتی و گەشەسەندنی مرۆڤایەتییە.
گوتیشی: دامەزراوە هونەری و رۆشنبیرییەكان لە هەر كۆمەڵگەیەكدا تایبەتمەندی خۆیان هەبووەو پانتاییەكی هەمەجۆری فراوانی پێكهێنێاوە، ئەم مەراسیمە گشتیەش لەو چوارچێوەیە سەرچاوە دەگرێ و وەك ساباتێكی داهێنەرانە هەموو بەهرەمەندەكان لە خۆی كۆدەكاتەوەو ئەركێكی پیرۆزو شایستە بە ئەستۆی خۆی دەگرێ كە ئەویش رێزگرتنە لە ئیبداعی ماندوونەناسەیان لەو كارەی تێدا تەمەنیان پێ بەخشیوە.
هەر لەو مەراسیمەدا لە لایەن ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مەتین دلۆڤان بارزانی و فەرهەنگ غفور،  ژمارەیەك كەسایەتی رۆشنبیری و هونەری و شانۆیی و شاعیر لە شارەكانی هەرێمی كوردستان خەڵات كران لەوانە: 
ئەیام ئەكرەم لە هەولێر،موئەیەد تەیب لە دهۆك،گەزیزە لە سلێمانی،تاریق كارێزی لە كەركوك،جەمال پێدار لە هەڵەبجە،حەسەن هەیاس لە گەرمیان.
 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.