Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:47

له‌ سبه‌ینێوه‌ بارانبارین و كه‌شێكی ناسه‌قامگیر ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا پێشبینی كرد شه‌پۆڵێكی بارانبارین و كه‌شێكی ناسه‌قامگیر ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان و شه‌پۆڵه‌كه‌ش له‌ سبه‌ی سێشه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

محه‌مه‌د كه‌لاری پسپۆڕی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری دوو نزمه‌په‌ستانی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌راست، پێشبینی ده‌كرێ له‌ سبه‌ینێ سێشمه‌وه‌ كه‌شێكی ناسه‌قامگیری بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌ بارانبارینه‌كه‌ له ‌سنووری پارێزگه‌ی دهۆك‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه ‌ناو به ‌ناو پێشبینی تاوه‌بارانی باشی لێ ده‌كرێت و هه‌ندێك جاریش كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌م و هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌میش‌ پێشبینی بارانی باش له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و كه‌ركووك ده‌كرێ، واتا چه‌قی كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌ ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ش بارانی باشی لێ ده‌بارێت به‌شێوه‌ی ناو به‌ ناو.

محه‌مه‌د كه‌لاری گوتیشی: له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆڵه‌ دابارینه‌كه‌، بارسته‌ هه‌وایه‌كی ساردیش ناوچه‌كانمان ده‌گرێته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێ 6 بۆ 7 پله‌ی سلیزی پله‌كانی گه‌رما نزم ببنه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ به‌فربارین چیای كۆره‌ك و سه‌فین و هه‌ڵگورد و باڵه‌كایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان سپی پۆش ده‌بن.

پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌ بارانبارینه‌كه‌ تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌م‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ‌دواتر كۆتایی دێت.

پێشبینیشی كرد له ‌سنووره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین باران له‌نێوان 16 بۆ 30 ملم ببارێت، به‌ڵام له‌

له‌ ناوچه‌كانی سنووری سلێمانی و كه‌ركووك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌نێوان 20 بۆ 40 ملم باران ببارێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.