Erbil 33°C شەممە 21 ئەیلوول 13:56

وڵاتی قه‌ته‌ڕ له‌ ده‌شتی شه‌مامك و كه‌ندێناوه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ڕ، داوا كرا له‌ ده‌شتی شه‌مامك و كه‌ندێناوه‌ پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ بۆ پاراستنی باڵنده‌ ده‌گمه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌نێوان وڵاتان كۆچه‌رین دروست بكرێت.

ئـەمـڕۆ دووشـەممـە د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ حـوسـێـن بـن عـەلـی فـەزالـە کـونـسـولـی گـشـتـی دەوڵـەتـی قـەتـەر لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و شـانـدێـکـی یـاوەری کـۆبـۆوە.

لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا بـاس لـە گـریـنـگـی ھـەبـوونـی نـاوچـەیـەکـی تـایـبـەت بـە پـاراسـتـنـی ئـەو بـاڵـنـدانـە کـرا کـە لـە وڵاتـە دوورەکـانـەوە سـاڵانـە کـۆچ لـەنـێـوان وڵاتـان و کـیـشـوەرەکـان کـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و عـێـراق یـەکـێـکـە لـەو دەڤـەرانـەی کـە ئـەو جـۆڕە بـاڵـنـدانـەی بـە ئـاسـمـان و زەمـیـنـیـدا تـێـدەپـەڕێـت.

بـۆ ئـەم مـەبـەسـتـە شـانـدی قـەتـەری بـەھـۆی گـریـنـگـی ھـەڵـکـەوتـەی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـۆ ئـەو جـۆرە بـاڵـنـدانـە، داوایـان کـرد کـە بـەھـەمـاھـەنـگـی لـەگـەڵ دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و دەسـتـەی پـاراسـتـن و چـاکـکـردنـی ژیـنـگـە لـە دەشـتـەکـانـی شـەمـامـک و کـەنـدێـنـاوە لـەسـەر ڕووبـەرێـکـی فـراوانـی زەوی ئـەم نـاوچـەیـە بـۆ بـاڵـنـدە دەگـمـەن و سـروشـتـییـەکـان دروسـت بـکـرێـت بـۆ ئـەوەی لـە لـەنـاوچـوونـیـان بـپـارێـزرێـت.

لای خـۆشییـەوە سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان پـاڵـپـشـتـی بـۆ پـرۆژەکـەی دووپـات کـردەوە و ئـامـادەیـی بـۆ ھـەر ھـاریـکـاری و کـار ئـاسـانـییـەکـی لـە چـوارچـێـوەی یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان نـیـشـان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.