Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:49

وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی گه‌یشتنی 700 ملیاره‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ واژوویان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا كردووه‌ و چاوه‌ڕوانن له‌ نزیكترین كاتدا پاره‌كه‌ بگات.

وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێكه‌وتی 11/12/2023 لە شاری بەغدا گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگه‌ی بانکی ڕەشیدەوە واژوو کرد.

ڕاشیگه‌یاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دینارمان لە ڕێگه‌ی بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە واژوو کردووە.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا ته‌واوی پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەته‌كه‌یان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.