وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانیان نێوانیان كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشه‌م محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی کرد لە شاندی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری.
ڕاشیگه‌یاند: لە دیدارێکدا کە بەنگین ڕێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئامادەی بوو، تیشک خرایە سەر کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی ناوەندی بەتایبەت لەبواری ئەمنی و دارایی و ئابووریدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوکات پرسی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبایەخەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا کە بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێم کرایەوە بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان، بەتایبەت کێشەی دەروازە سنوورییەکان و یەکخستنی سیاسەتی گومرگی لەنێوان هەردوولا و جێبەجێکردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بێت لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.