Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:46

راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر كێ ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداربوو له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق به‌هۆی كێشه‌ و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانه‌وه‌، ئێستا یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سێ راهێنه‌ری نوێ له‌ گفتوگۆدایه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م عه‌باس عوبێدی راهێنه‌ر و یاریده‌ره‌كه‌ی حوسام فه‌وزی به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ دارایی و ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی یانه‌كه‌ له‌ خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق.

(كوردستان تیڤی) زانیویه‌تی،‌ ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر ئێستا له‌گه‌ڵ سێ ڕاهێنه‌ر له‌سه‌ر خه‌ته‌ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عه‌باس عوبید.

ئه‌و سێ راهێنه‌ره‌ نوێیه‌ی كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر خه‌ریكی ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵیان بریتین له‌ عه‌بدولغه‌نی شه‌هد و قه‌حتان كته‌یر و حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر.

پێشبینی ده‌كرێ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و ڕاهێنه‌رانه‌ ڕێك بكه‌وێ و به‌فه‌رمی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه‌ له‌ یارییه‌كان داهاتووی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق دیاری بكات.

یانه‌ی هه‌ولێر له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ بارودۆخێكی خراپدایه‌ و له‌ كۆی 8 یاری ته‌نیا 2 یاری بردۆته‌وه‌ و له‌ یارییه‌كیشدا یه‌كسان بووه‌ و 5 یاری تریشی دۆڕاندووه‌، یانه‌كه‌ ئێستا به‌كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی 16ی یانه‌كان دێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.