ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕادو دۆبرێ باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى نێوان ڕۆمانیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە بە تایبەتی لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و کەرتی کشتوکاڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.