لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕيارى لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبهجێ دهكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، داوا دەكات پاڵپشت بە ڕەزامەندی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (3) سێ مانگ كە لە ڕێككەوتی (10-12-2023) دەستپێدەكات و له ڕێكهوتی (9-3-2024) كۆتایی دێت.
بە بڕیاری مەسرور بارزانی بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.