Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:59

هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان) ده‌خوازین

کوردستان TV
100%

دوێنێ له‌كاتی وێنه‌گرتنی دیمه‌نه‌كانی زنجیره‌ درامای (ھه‌شت دیوارش) كه‌ زنجیره‌ دراماییه‌كی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤییه‌ هونه‌رمه‌ند (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان )تووشی دۆخێكی ناله‌باری ته‌ندروستی دڵ بوو، به‌و هۆییه‌وه‌  گواستراییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری دڵ له‌ شاری هولێر.
له‌ ئێستادا  هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت باری ته‌ندروستی جێگیره‌.
هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ، ناوی ته‌واوی (سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا) یه‌ ساڵی 1945 شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه‌ له‌ 1971/7/13 هاوسه‌رگیری كردووه‌ كۆی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك نووسین و نواندن و ده‌رهێنان زیاتر له‌ 100 به‌رهه‌م ده‌بێت له‌ بواری شانۆ و دراما"به‌نه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری شانۆی كوردی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌ژمێردرێت"له‌گه‌ڵ هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی له‌سلێمانی هونه‌رمه‌ندان (ته‌ها خه‌لیل/ نه‌وزاد مه‌جید) له‌به‌غدا (به‌هجه‌ت جبوری/ نزار سامه‌ڕائی) له‌ كه‌ركوك (سه‌لمان فایه‌ق) له‌ هه‌ولێر هه‌ر خۆی كه‌ له‌یه‌ك قۆناغدا گوزه‌راون" بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1961 وه‌ك ده‌سپێك له‌شانۆگه‌ری (هه‌ر ده‌ژین) به‌شداری كردووه‌ له‌ ده‌رهێنانی سه‌فوه‌ت جه‌ڕاح" له‌به‌غدا خوێندنی دواناوه‌ندی و په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان به‌شی شانۆی ته‌واوكردووه‌" ساڵی 1970 له‌ كۆنگره‌ی نووسه‌رانی كورد له‌ هه‌ولێر شانۆگه‌ری (چیڕۆكی كۆن) ی نمایش كردووه‌" دواتر درامای (فاڵچی) ی حه‌مه‌ كه‌ریم هه‌ورامی به‌چوار زنجیره‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن پێشكه‌ش كردووه‌" ساڵی 1971 شانۆگه‌ری (ماره‌یی) پێشكه‌ش كردووه‌ له‌نووسین و ده‌رهێنانی خۆی" ساڵی 1979 شانۆگه‌ری (هه‌بو نه‌بو) ی نمایش كردووه‌ له‌ هه‌ولێر هۆڵی (گه‌ل) له‌به‌غدا هۆڵی (مسرح وگنی)‌ له‌نووسینی (قاسم محه‌مه‌د) وه‌رگێڕانی (عومه‌ر شێخه‌ڵڵا) و ده‌رهێنانی خۆی دواتر له‌ساڵی 1980بۆ ته‌له‌فزیۆن تۆماری ده‌كه‌ن" هه‌روه‌ها زنجیه‌ری (مه‌رزیه‌ و كاكه‌مین) بۆ ته‌له‌فزیۆن تۆمار ده‌كات" دوای ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی بۆ هونه‌ر ئێستا خانه‌نشینه‌"
به‌رهه‌مه‌كانی
• ته‌نها تاقی كردنه‌وه‌ 
• چاره‌ڕه‌ش 
• پێشانگای ته‌رمه‌كان 
• چیڕۆكی كۆن
• فاڵچی
• ڕووته‌و چوورچه‌
• سواڵكه‌ر
• مه‌سه‌له‌ی شارێك
• ماره‌یی
• ڕووباری ژیان
• هه‌بو نه‌بو
• هه‌ورو ساماڵ
• مرۆڤ و ئازاره‌كانی
• لاس و خه‌زاڵ
• به‌ره‌و خۆر
• گۆڕانێك له‌ باوه‌شی تاریكیدا
• مه‌می ئالان
• گه‌مه‌ی خه‌ونه‌ ئازاده‌كان
• ژوان 
.په‌پوو

به‌ناوی كوردستان تیڤییه‌وه‌، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان ده‌خوازین.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.