Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 12:34

ئه‌مشه‌و به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ 5 كه‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و یەکشەم لەسەر ڕێگه‌ی کەلار - باوەنووڕ لەنێوان گوندی تازەدێ و گوندی بەرلووت، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا پرادۆ و فۆرد ئیدج) پێنج کەس بریندار بوون.

هه‌ر پێنج بریندارەكه‌ شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرده‌كه‌‌ بوون.

هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی شارۆچكه‌ی کەلار هاتوون و دوای ئەوەی پێکیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری فۆرته‌كه‌ وەرگەڕاوە.

هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند كه‌ سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار كراون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لەلایەن تیمه‌كانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.