Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:46

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ تیزابی به‌ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كدا كردبوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسابوو به‌ پێداكردنی تیزاب به‌ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌ك.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان گوتی: هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی شارۆچكه‌ی کەلار سکاڵای  تۆمار كرد به‌وه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (تۆیۆتا لاندكرۆزەر) لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تیزابی پێدا کراوه‌ و بەشێکی ئۆتۆمبێلەکەی سوتێنراوە.

گوتشی: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوودبینین لە کامێراكانی چاودێری، بنکەی پۆلیسی شەهیدانی شارۆچكه‌ی کەلار توانیان تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیر بکەن.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتباره‌كه‌ دانی نا بە تاوانەکەیدا.

پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 477 له‌ یاسای سزادانی عێراقی، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ بەندکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.