وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی 250 ملیار دینار ده‌كه‌ن له بانكی رافیده‌ینه‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 10/12/2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگه‌ی بانکی ڕافیدەینەوە واژۆ کردووە.
ڕاشیگه‌یاند: چاوەڕوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه له‌لایه‌ن ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه بڕی 700 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.