Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:36

پێنج سەربازێكی دیكەی سوپای ئیسرائیل كوژران 

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، پێنج سەربازیان لە شەڕی كەرتی غەززەدا كوژراون.
لە ڕاگەیەندراوەكەی سوپادا كە لە ماڵپەڕی ئێكس بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە، لە كاتی شەڕی باشووری غەززە چوار سەرباز كوژراون، سەربازی پێنجەمیش كە لەهێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەر بریندارببوو، بەهۆی سەختی برینەكانییەوە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە 12 سەرباز لە كەرتی غەززە بریندار بوون، لەسەر سنووری لوبنان-یش دوو سەربازی دیكە بە سەختی بریندار بوون.
بەمەش ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانەوە بۆ 102 سەرباز بەرزبووەتەوە، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕیش لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە  گەیشتووەتە 423 سەرباز.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.