Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:29

حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە هێزەكانی ئەمریكا دەكات

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی ئەمنی لە لیواكانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند، گروپەكە سوێندیان خواردووە هێرشی زیاتر بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە ئەنجام بدەن و ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی كە ڕۆژی هەینی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایان كردە ئامانج، ئەمە سەرەتای بنەمایەكی نوێی شەڕكردنە.
ئەو گرووپە كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكەی ڕۆژی هەینی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ئەستۆ نەگرت، بەڵام ڕایگەیاند كە باڵیۆزخانەكە نوێنەرایەتی بنكەیەكی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان دەكات.
ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی گروپەكە لە پۆستێكدا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند، ئەوانەی باڵیۆزخانەكە وەك ئەركێكی دیپلۆماسی وەسف دەكەن، خۆیان دەچەمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە بەرژەوەندییەكان بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.