Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:24

به‌ ڤیدیۆ... ئاسايشی هه‌ولێر داخستنی كارگه‌یه‌كی دروست كردنی تورشیاتی له‌ پایته‌خت راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


داخستنی کارگەیەکی دروستکردنی (تورشیات)لە شاری هەولێر راگه‌یاندرا.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 9ی12ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، له‌ لایه‌ن تیمه‌كانمان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان لە ڕووی ئابوری و تەندروستییەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قایمقامێتی قەزای ناوەندی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی داوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دەستمان گرت بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی (تورشیات)دا کە بەشێوەیەکی زۆر ناتەندروست و دور لەڕێنمایە تەندروستیەکان دروستیان دەکرد.
راشگه‌یاندراوه‌، ڕێکاری یاسای بەرامبەریان گیراوەتەبەر و شوێنەکەیان داخرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.