ئەمڕۆ شەممە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی كردنەوە و داخستنی بنكەكانی دەنگدانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕاگەیاند.
حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، یاسای هەڵبژاردنەكان ڕوونە و دیاری كراوە كە دەنگدانی تایبەت تەنها بۆ ئاوارە و هێزە ئەمنییەكانە و هەر گروپێكی تر وەك زیندانییەكان، دەستگیركراوەكان و نەخۆشەكان ناگرێتەوە.
قەباس گوتیشی: سەبارەت بەو عێراقیانەی كە لە دەرەوەی وڵاتن، ئەوان لە بەشداریكردن لەم هەڵبژاردنە ناوخۆییانەدا نین.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: 24 كاتژمێر پێش ڕۆژی تایبەتی دەنگدان ،بانگەشەی كاندیدەكان كۆتایی دێت ، هەروەها كاتی دەنگدان لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەست پێدەكات تا كاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، دەنگدانی تایبەت لە 16ی كانونی یەكەمەوە دەست پێدەكات، دەنگدانی گشتی-ش بۆ هاووڵاتیانە كە لە 18ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت و نزیكەی 16 ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
كۆمسیۆن وادەی كردنەوەو داخستنی بنكەكانی دەنگدان ڕادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.