ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:كەشی ئێستای ھەرێمی كوردستان ھەوری پڕ و تەواو ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە، لەھەندێ ناوچەشدا بارانبارین دەستی پێكردووە و كاریگەری ئەم شەپۆلە تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوامی دەبێت .
هەروەها دەڵێت: شەپۆلەكە زۆرترین كاریگەری لەسەر ناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتكەی چیای ناوچە سنورییەكاندا .
دەشڵێت: لە رۆژی سێشەمەوە 12ی مانگ، شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین بۆ ماوەی دوو رۆژ ناوچەكانمان دەگرێتەوە
شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بەفر بارین بۆ ماوەی دوو رۆژ ناوچەكانمان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.