ئەمڕۆ شەممە 9-12-2023 دەیەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك،بە دروشمی" زمانی كوردی و فیلمەكانی بەشداربوو-ش، بە 16 زمانی جۆراوجۆر لە 34 وڵاتەوە دەست پێدەكات.
فێستیڤاڵەكە بە پێشكەشكردنی فیلمی میسی بەغدا لە دەرهێنەرانی سەهیم ئۆمەر خەلیفە دەكرێتەوە.
هەروەها لە بەشی سینەمای كوردی 50 فیلم، لە بەشی سینەمای جیهان 66 فیلم و بە گشتی 116 فیلم نمایش دەكرێن.
فیلمە بەشداربووان بۆ بەدەستهێنانی 26خەڵات لە فیستیڤاڵەكە ركابەری دەكەن و ئەمین ئاڵپەر دەرهێنەری ناوداری سینەما سەرۆكایەتی دەستەی دادوەرانی بەشی كێبڕكێی نێودەوڵەتی دەگرێتە ئەستۆ.
ئەمڕۆ دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك دەست پێدەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.