Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:56

واشنتۆن: گڕووپەكانی لایەنگری ئێران لەعێراق هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ،هێرشی مووشەكی بۆ سەر باڵیۆزخانەكەی لە بەغدای پایتەخت ئیدانە كردوو رایگەیاند: گرووپەكانی لایەنگری ئێران لەعێراق هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە دەكەن.
دوای ئەوەی دوێنێ هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە سووكایەتی بە عێراق و سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە دەكەن و ئەم گرووپە بێ ئیرادە و بێ یاسایانە بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عێراق نین .
شایانی باسە دوێنێ هەینی لانیكەم پێنج جار هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.