به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران له خستنه‌ڕووی دوایین ئاماری قوربانییانی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له سۆران ڕایگه‌یاند كه 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دكتۆر كامه‌ران شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: له ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له سۆران 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: برینداره‌كانیش ئه‌وانه‌ی تا ئێستا گه‌یه‌نراوه‌نه‌ته نه‌خۆشخانه ژماره‌یان 18 بریندارن.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی نزیكی كاتژمێر 8 ئاگر له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری سۆران كه‌وته‌وه كه تێیدا ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابی زانكۆی سۆران و كرێكار و هاووڵاتی تێدابوو.
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سۆران جه‌ختی كرده‌وه كه توانیویانه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و تیمه‌كانیان خه‌ریكی پشكنین و ده‌رهێنانی قوربانییانن له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌دا 6 كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی سۆران بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.