پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له شاری به‌غدا ده‌دزرێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری سلێمانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دزه‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە شاری بەغدا ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە و گومان دەکات بەرەو شاری سلێمانی هێنابێتیان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە.
سه‌باره‌ت به دزه‌كه، پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: تۆمەتباره‌كه ناوی (ه. ن. ع) و لە دایكبووی 1981ـه، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 ڕاگیراوە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، تۆمه‌تباره‌كه ڕەوانەی شاری بەغدا دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.