شاره‌زایه‌كی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی شه‌ممه ناسەقامگیرییەکی کەشوههوا له هه‌رێمی كوردستان بێتە ئاراوە و له ئه‌نجامیشدا ببێتە هۆی بارینی باران و بەفر بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی کوردستان.
محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: سبەی بە هۆی ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریایی ناوەڕاست و کاریگەی کەمێک شێی دەریای سوور، لە درەنگای ئەمشەو و بەرەبەیاندا ئەگەری بارانبارین بۆ کوردستان و بەفر بۆ ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: سەرەتا شەپۆڵەکە لە باکوری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات و دواتر بەپێی کات بەرەو ناوچەکانی دیکە لە جولەدا دەبێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی باکوری دهۆک و ئیدارەی سۆران و باکوری هەولێر و بەشێکی ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت، هەرچی له ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکووکیشە، بارانبارین بڕەکەی مامناوەند یان کەم دەبێت.
سەبارەت بە بەفربارینش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شوهه‌وا پێشبینی كرد لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بە تایبەت باکوری هەرێمی کوردستان بەفر بە بڕی جیاواز ببارێت و بڕەکەی مامناوەند بێت بەتایبەت چیا بەرزەکانی هەڵگورد و زنیجیرەکانی برادۆست و قەندیل و چەند لووتکە چیایەکی دیکە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەم ناسەقامگیرییەی كه‌شوهه‌وا هەتا درەنگانی شەوی شەممه لەسەر یەکشه‌م بەدەوامی دەبێت و دواتر کۆتایی دێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری هه‌روه‌ها پێشبینی كرد شه‌پۆڵێكی تری باشی بارانبارین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ڕوو له هه‌رێمی كوردستان بكات و شه‌پۆڵه‌كه‌ش له رۆژی چوارشەم و پێنجشەمی داهاتوو ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.