باره‌گای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له به‌غدا بۆردومان كرا
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی باره‌گایه‌كی ده‌زگاكه‌یان له شاری به‌غدا بۆردومان كراوه.
ئه‌رشه‌د حاكم به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق به میدیاكانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی باره‌گای ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له شاری به‌غدای پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی له یاسا ده‌رچووه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و بۆردومان كرا.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانیش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی مووشه‌كه‌كانه‌وه زیان به چه‌ند ئۆتۆمبێلێك و باڵه‌خانه‌ی ده‌زگاكه‌یان گه‌یشتووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی هێرشبه‌ران و تهسلیمكردنیان به دادگه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:15ی سه‌رله‌به‌یانی به مووشه‌ك هێشكرابووه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار ببوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.