کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 1 تا پله به‌رزتر ده‌بێـ له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه 9ی12ی2023، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکەمان، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، هەندێک کاتیش لێزمە باران دەبێت بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری ئەو پارێزگایە بێت .
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راشیگه‌یاندووه، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به نزیكه‌ی 4 تا 2 پله له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیا: 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى.
باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.