Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:38

نەتەوە یەکگرتووەکان: دەستپێشخەرییەکان بۆ هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە لە لێواری داڕماندان

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئامی پۆپی ئاماژەی بەوە کرد کە دەستپێشخەرییەکان بۆ هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە لە لێواری داڕماندان و پێویست بە ئاگربەستی بەپەلە هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆپی باسی لەوە کرد کە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بانگەوازەکەی بۆ ئاگربەستی درێژخایەن و بەپەلەی مرۆیی لە پێناو گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکان بۆ لێقەوماوانی کەرتی غەززە نوێ کردووەتەوە.

پۆپی ڕایگەیاند: دەستپێشخەرییەکان بۆ هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە لە لێواری داڕماندان و پێویست بە ئاگربەستی بەپەلە هەیە.

جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە توندی شەڕ و پێکدادانەکان و کەموکورتی لە گەیاندنی کۆمەک و هاوکارییەکان کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەوڵە مرۆییەکان دروست کردووە.

هەروەها پۆپی باسی لەوە کرد کە مەترسی داڕووخانی سیستمی مرۆیی لە غەززە، پاڵی بە گوتێرێسەوە ناوە 99هەمین ماددەی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکاربهێنێت و داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بکات هاوکار بێت لە ڕێگریی کردن لە کارەساتێکی مرۆیی و ئاگربەستێکی مرۆیی ڕابگەیەنێت.

گوتیشی: قەبارەی ئاوارەبوون لە غەززە زۆر گەورەیە و هەلومەرجە مرۆییەکان زۆر نیگەران بەخشن. ڕزگارکردنی ژیانی هاووڵاتیان و گەیاندنی نان و ئاو و پێداویستیە بنەڕەتییەکانی دیکە بە هاووڵاتیانی مەدەنی تەنیا بە ئاگربەستی بەپەلە دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.