Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

له‌ خولی باسكه‌ی لاوانی كوردستان.. دهۆك و سابیس سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به ‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی باسكه‌ی كوردستان،رۆژی پێنجشەم لە دووەم ڕۆژی بەرێوەچوونی یارییەکان لە خولی باسكه‌ی لاوانی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان کە له‌ پارێزگه‌ی دهۆك بەڕێوە دەچێت، سابیس سەرکەوتنی بەسەر سێمێڵ تۆمار کرد بەئەنجامی 54 خاڵ لە بەرامبەر 24 خاڵ بۆ سێمێڵ.

لە یارییەکی دیکەدا دهۆک سەرکەوتنی بەسەر سابیس تۆمار کرد بە ئه‌نجامی 69 خاڵ لەبەرامبەر57 خاڵ بۆ سابیس.

خولی باسكه‌ی لاوانی كوردستان به‌ به‌شداری یانه‌كانی دهۆك، زاخۆ، سێمێڵ، ته‌ناهی و سابیس دوێنێ چوارشەم له‌ پارێزگه‌ی دهۆك ده‌ستی پێ كرد و بڕیاره‌ تا ڕۆژی 9ی 12ی 2023 به‌رده‌وام ‌بێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.