Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:48

به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ سێ به‌نزینخانه‌ له‌ هه‌ولێر داخران

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپه‌وه‌، سێ به‌نزینخانه‌ له‌ هه‌ولێر داخران و سزا دران.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکان، سێ وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لە شاری هەولێر داخران و سزا دران.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م سێ به‌نزینخانه‌یه‌ لە کۆی 48 به‌نزینخانه‌ بووه‌ کە له‌ ڕێكه‌وته‌كانی 2/12 تا 7/12/2023 پشکنینیان بۆ کراوە.

قایمقامی هه‌ولێر ناوی هه‌رسێ به‌نزینخانه‌كه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ سزادراون و بریتین له‌:-

- وێستگەی کانی

-  وێستگەی باکوور

- وێستگەی کۆبانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.