Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 08:28

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەپارێزگای دهۆك جێبەجێ دەكرێن

کوردستان TV
100%

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك بە گوژمەی زیاتر لە 9 ملیار ژمارەیەك پڕۆژە خزمەتگوزاری خستنە بواری جێبەجێكردنەوە.
پڕۆژەكانیش بریتین لە: هەڵكەندنی بیر و چاككردنی تۆڕی ئاوی گوندی "ئێمینكێ" لە سنووری زاویتە.دروستكردنی هۆڵی بۆنەكان لە بەردەڕەش.دروستكردنی هۆڵی بۆنەكان لە دهۆك.دروستكردنی بەنداوی بارزانكا.
هەر لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەدا نەوتی سپی بەسەر هەموو مزگەوتەكانی سنووری پارێزگای دهۆك دابەشدەكرێت.
هەروەها لە سنووری ئاكرێ-ش،هەندێك كەرستەی چاككردنی رێگاوبان بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانی ناحیەی گردەسێن دابین دەكرێن.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.