لە ئازەربایجان بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5،6 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا.
لەو بارەیەوە، ناوەندی خزمەتگوزاری بومەلەرزەناسی ئازەربایجان بڵاویكردەوە ئەو بوومەلەرزەیەی كاتژمێر 08:16 بەكاتی ناوخۆ ڕوویدا چەقەكەی دەریای قەزوین بووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 68 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
بوومەلەرزەكە، لە باكوی پایتەخت هەستی پێكرا.
هێشتا زانیاریی بڵاونەكراوەتەوە لە بارەی بوون و نەبوونی زیانی گیانیی بوومەلەرزەكە.
بوومەلەرزەیەك ئازەربایجانی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.