ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/12/6 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەری دیار بەدران ئەحمەد حەبیب، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی برا گەورەیان، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادەكەیان كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وێڕای هاوخەمیی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە بەدران ئەحمەد حەبیب، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەربڕی.
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بەدران ئەحمەد حەبیب دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.