Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:50

ڤیدیۆ .. لایەنگرانی رەوتی سەدر هەڵیانكوتایە سەر بارەگایەكی رەوتی حیكمە 

کوردستان TV
100%

دەیان لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر،بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵیانكوتایە سەر بارەگایەكی ڕەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەمار حەكیم لە گەڕەكی “جەمیلە” لە شاری سەدر و هەروەها وێنەی كاندیدەكانی ئەم ڕەوتەشیان لە هەندێك ناوچەی بەغدای پایتەخت دڕاند. 
ئەمەش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بە بڵاوكراوەیەكی بەلیغ ئەبو كەلال، ئەندامی مەكتەبی سیاسی لە بزووتنەوەی حیكمەدا كە هێرشی كردبووە سەر رەوتی سەدر بەهۆی بایكۆتكردنیان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی عێراق و تۆمەتباری كردبوون كە دەیانەوێ كودەتا بەسەر شیعەكاندا بكەن و هەوڵدەدەن بیانكەنە كەمینە.
بەڵام ئەبو كەلال ئەو بڵاوكراوەیە ڕەتدەكاتەوەو دەڵێت: ئەمە ساختەیە،هاوكات ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حیكمە دەڵێت: مەسەلەكە بەم شێوەیەیە: تویت و لێدوانێكی دیاریكراو ساختە دەكەن، دواتر جنێو دەدەن، پاشان هێرش دەكەن و ئاژاوە دروست دەكەن.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی دووەمی ڕابردوو، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری، داوای لە لایەنگرانی كرد، بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.