Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:26

بە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد

کوردستان TV
100%

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق كە گرووپە چەكدارەكانی شیعە لەخۆدەگرێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانكردۆتەوە كە بنكەی ئاسمانی سەربازی "عەین ئەسەد"یان لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە كردۆتە ئامانج.
لە بەیاننامەیەكی ئەو گرووپەدا هاتووە: بنكەی "عەین ئەسەد" كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیرە، بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كراوەتە ئامانج .
گرووپە چەكدارە شیعەكان دوای ڕووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەر لە فەلەستین (تۆفانی ئەقسا) هێرشەكانیان بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا پەرەپێداوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.