ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان ڕایگەیاند، ئیدارەی جۆ بایدن سەرەتای ساڵی داهاتووی دیاری كردووە بۆ ئەوەی ئیسرائیل كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی بۆ سەر كەرتی غەززە بهێنێت.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، واشنتۆن پێی وایە ئیسرائیل نزیكە لە تەواوكردنی ئامانجەكانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەرفراوان لە غەززە.
دوێنێ سێشەممە هێرزی هالێڤی، سەرۆك ئەركانی گشتیی سوپای ئیسرائیل دەستپێكردنی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر غەززەی ڕاگەیاند.
شایانی باسە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حكومەت لە غەززە، ڕایگەیاند:لەئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە ژمارەی قوربانیان بۆ 16 هەزار و 248 قوربانی بەرزبووەتەوە، كە زیاتر لە 70%یان منداڵ و ئافرەتن.
ئەمریكا : سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆتایی بە ئۆپەراسیۆنی سەر غەززە دێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.