Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 15:20

 بزانە بۆچی وەزیرێكی سعوودییە خۆزگە دەخوازێ تەمەنی 10 ساڵ بووایە ؟!

کوردستان TV
100%

لێدوانێكی عادل جوبەیر، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی سعوودییە،لەسەر پلاتفۆرمی “X” تویتەری پێشوو، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
جوبەیر لە میانی بەشداریكردنی لە دانیشتنی “"Big Now"” لەگەڵ دامەزراوەی “میسك” گوتی: سعوودییە بە سەركردایەتی ژیرانەی خۆی، دیدێكی زۆر گەورەی خستۆتە ڕوو، ئێوەش (گەنجان)، ئینشائەڵڵا سەركردایەتی دەكەن ، گومانیشم نییە كە لە ئاستێكەوە بۆ ئاستێكی دیكە بەرز دەبینەوە.
وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی سعوودییە ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆزگە تەمەنم 10 ساڵ بووایە تا بتوانم پێششكەوتنەكانی سعوودییە دوای 50 یان 60 ساڵی داهاتوو ببینم.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئیستا سعوودییە  یەكێكە لە وڵاتە دیارەكانی جیهان، بەڵام دەبێتە یەكێك لە وڵاتە ناوازەكان و شوێنپەنجەی لەسەر  ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەموو بوارەكاندا دەبێت.
 

https://twitter.com/Updateksa/status/1731888577062023526
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.