به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی چوار كه‌سی خه‌ڵكی وڵاتی سووریای ڕاگه‌یاند كه كاری بازرگانیكردنیان به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرد.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: بانده‌كه لە دوو ئافرەت و دوو پیاو پێکهاتوون و خەڵکی وڵاتی سووریا‌ن بە ناوەکانی (س، ن، م) و (ر، ع، أ) و (س، ع، ب) و (م، خ، ع).
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی بانده‌كه‌دا، هه‌روه‌ها دەستمانگرت بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و مەریجوانە).
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاربوونه له‌گه‌ڵیاندا لەپێدانی زانیارییه‌كان بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.