Erbil 17°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:39

هه‌ولێر ده‌بێته‌ خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو به‌ ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی

کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازی تیماری هه‌ولێر ده‌گیرێته‌به‌ر 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/12/2023 به‌ سه‌رپه‌رشتیی  ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌چوو. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون و دوایین هه‌نگاوه‌كانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی تیماری هه‌ولێر گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، هه‌موو ئه‌و ئالیه‌تانه‌ قسه‌ و باسیان له‌باره‌وه‌ كرا كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌با و ئاو و هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌ وردی گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگیدان به‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و هاندانی سه‌رمایه‌داران و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی به ‌جۆرێك له‌ چوارچێوه‌ی  ڕێگه‌پێدراو و یاسایی دابێت. 
هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه‌ له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تیمار باس له‌ ناوچه‌ی دیكه‌ كرا كه‌ بۆ ئاینده‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ولێر ده‌بێته‌ خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازیی پێشكه‌وتوو به‌ ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و كه‌رتی پیشه‌سازیش له‌و ڕێگه‌وه‌ به‌ره‌وپێشچوونی باش به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.