Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:03

كۆرنیشی كه‌لار پرۆژەی كۆكردنەوەی گەشتیاری و نیشتەجێبوون و بازرگانی لەسەر ڕووباری سیروان

کوردستان TV
100%


پرۆژەی گەشتیاریی كۆرنیشی كه‌لار لەسەر ڕووباری سیروان لە گەرمیان جێبەجێ دەكرێت و پێشبینییش دەكرێت جووڵەیەكی گەشتیاری و بازرگانیی لەبار بخاتە ناوچەكەوە.
چۆمان فەلاح، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنان لە گەرمیان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "پرۆژەی گەشتیاریی كۆرنیش لەسەر ڕووباری سیروان لە سنووری گەرمیان، لە چەندین كەرت پێك دێت، وەكوو: نیشتەجێبوون و تەندروستی و گەشتیاری و بازرگانی. ئەوەش یەكەم جارە لە قەزای كەلار جێبەجێ بكرێت، تەواوبوونی پرۆژەكە هەلیكار و جووڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە ناوچەكەدا بەگەڕ دەخات."
محەممەد عەزیز، ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە گوتی: "پرۆژەی كۆرنیشی كه‌لار، 1450 مەتر درێژ و 170 مەتر پان دەبێت. ڕووباری سیروان دەڕازێنێتەوە، مۆڵ و خانەی بازرگانی و شوێنی گەشتیاری تێدا دەبێت، دەبێتە شوێنێك بۆ پشووی هاووڵاتییان و گەشتیاریی خەڵك."
دروستكردنی پرۆژە گەشتیارییەكان لەلایەن كابینەی نۆیەمەوە، یەكێكە لە بەرنامە بەردەوامەكان، لەم چوارچێوەیەدا، لە 14ـی ئابی2023، پرۆژەی کۆرنیشی پردی دەلال لە زاخۆ لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە كرایەوە و سیمایەكی گەشتیاری و شارستانی بە شارەكە بەخشی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.