له رووداوێكی هاتووچۆدا شهش كهس بوونه قوربانی.
لە ناوچەی پڕژەی گەشتیاری لە سنووری قەزای چۆمان، ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارانی عەرەب وەرگەڕا و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
د. ئەحمەد حسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن، پۆلیس، بەرگری شارستانی و لایەنی ئیداری و حزبی و خەڵکێکی زۆری ناوچەکە بەهانای ئەو کەسانەوە چوون، ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ برینداریش گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان.
بەپێی زانیارییەکان گەشتیارەکان بە ڕەگەز عەرەبن و بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.