له هه‌ولێر پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج به‌رێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بڵاویكرده‌وه، رۆژی پێنجشه‌م 14ی12ی2023، پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی خانزاد له هه‌ولێر بۆ كوڕان و كچانی پایته‌خت به‌رێوه‌ده‌چێت.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد رایدهگهێنێت، پاڵه‌وانێتییه‌كه چله‌مین پاڵه‌وانێتیه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه كه به سیسته‌می سویسری 9 ڕاودن به كاتی 10min+10secدێته ئه‌نجامدان.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی ئاماژه پێكراو ده‌ستپێك ده‌بێت، كوڕان و كچانی شاره‌كه‌مان تێیدا به‌شدارن.
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له هه‌ولێر له به‌شداری له خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه خاوه‌ن چه‌ندین نازناوه و چه‌ندین ریكۆردی تایبه‌ت به‌خۆشی له مێژووی یارییه‌كه‌دا تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.