بە پێی ماددەی 71 ی یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و بریكاری وەزارەت و ئەو راوێژكارانەی بە وەكالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە، لەبەرواری 1 /12 / 2023 ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و سەڵاحیاتی ئەو پۆستانە بەكاربێنن.
مەسعود حەیدەر ، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ شەممە 2-12-2023 راێگەیاند: بە پێی ماددەی 71 ی یاسای بودجەی فیدراڵی، ھەموو ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و بریكاری وەزارەت و ئەو راوێژكارانەی بە وەكالەتن و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر نەداوە، ژمارەیان چەندین ھەزار پلە تایبەتە، لەبەرواری 1 /12 / 2023 ناتوانن دەسەڵاتی یاسایی و سەڵاحیاتی ئەو پۆستانە بەكاربێنن.
هەروەها دەڵێت: ئێمە پابەندی یاساین و كێشەیەكی گشتی یاسایی دەوڵەتە و پێویستی بە چارەسەر ھەیە بە ھەماھەنگی نێوان حكومەت و پەرلەمان.
لێدوانێك لە مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.