ئه‌مشه‌و له دوو گوندی سنووری شاره‌دێی قه‌راج، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای عێراق و دوو سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له هه‌ردوو گوندی عهلییهڕهش و دووسه‌ره له سنووری شاره‌دێی قه‌راج، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كانی سوپای عێراق.
ڕاشیگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان چه‌كداره داعشه‌كان و سه‌ربازه عێراقییه‌كان به چه‌كی سووك و قه‌ناس دروست بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوو سه‌ربازی عێراقی بریندار بوون.
دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ش، چه‌كداره داعشه‌كان بۆی ده‌رچوون و بۆ شوێنێكی نادیار ڕایان كردووه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عێراق له سنووری قه‌راج و شارۆچكه‌ی مه‌خموور بڵاوه‌یان پێ كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌كداره داعشه‌كان.
مه‌خموور / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.