Erbil 10°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:29

دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ته‌واوبوونی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ 109 فه‌ڵه‌ستینی كوژران

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ 109 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێكی ئیسڕائیلیش له‌ شه‌ڕه‌كاندا كوژران.

دوای 7 رۆژ له‌ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ له‌نێوان سوپای ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ نێوه‌ندگیری هه‌ردوو وڵاتی میسڕ و قه‌ته‌ڕ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ غه‌ززه‌ ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ غه‌ززه‌ ئاشكرای كرد كه‌ ته‌نیا ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، 109 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.

لای خۆشییه‌وه‌ سوپای ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆدا 9 سه‌ربازیان كوژراون.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وڵاتی ئیسڕائیل و قه‌ته‌ڕ و میسڕ له‌ گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێكی تری مرۆیی له‌ غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌نن.

شه‌وی رابردووش له‌ دوایین ساته‌كانی ماوه‌ی ئاگربه‌ست هه‌ردوو لایه‌نی ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌ند دیل و ده‌ستگیركراوێكیان گۆڕییه‌وه‌، 48 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ گرتووخانه‌كان ئازادكران كه‌ له‌نێویاندا 8 ئافره‌ت و 22 منداڵ هه‌بوون، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش 8 دیلی ئیسڕائیلی له‌ غه‌ززه‌ ئازاد كرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.