Erbil 9°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 11:35

عێراق بڕیاری دا رۆژانه‌ به‌رهه‌مهێنانی 211 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاریانداوه‌ خۆبه‌خشانه‌ رۆژانه بڕی‌ 211 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: عێراق به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشانه‌ بڕیاریداوه‌ به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی 211 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌ و ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تا كۆتایی مانگی ئاداری هه‌مان ساڵ.

ڕاشیگه‌یاند: كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ هاوشان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ی مانگی نیسانی رابردوو كه‌ ئه‌و كاتیش عێراق بڕیاری دابوو رۆژانه‌ 211 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌.

به‌مه‌ش دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌،‌ رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌ عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ رۆژێكدا ده‌بێته‌ 4.009 ملیۆن به‌رمیل.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه‌ و ڕووسیاش ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا سه‌قامگیر بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.