له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌هۆڵی داخراوی ئهركۆ ئه‌رینا تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ رووبه‌رووی تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت بۆوه، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز و گه‌رم و گور له‌نێوان هه‌ردوو تیپ، دواجار ساكرامنتۆ زۆر به‌ئه‌سته‌م توانی به‌جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ یارییه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلابكاته‌وه، ئه‌نجامی یاریه‌كه سه‌دو بیست و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر سه‌دو بیست و سێ خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ ته‌واو بوو.
له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه، ئه‌و نیوه‌یه گۆڵدن ستیتی میوان به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو پێنج خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه یاریزانانی ساكرامنتۆ به‌هه‌وڵ و تواناكانی مالك مۆنك توانیان نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌كۆتا حه‌وت چركه‌ی كۆتایی خالی بردنه‌وه بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و سێ خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی ساكرامنتۆ كینگز ته‌واو بوو.
له‌یارییه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی باسكه‌ی دالاس ماڤرێكس له‌نێو هۆلی داخراوی ئه‌مه‌ریكان ئێرلاین سه‌نته‌ر له‌به‌رامبه‌ر تیپی باسكه‌ی هیۆستن ستی وه‌ستایه‌وه.
یارییه‌كه به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌د و پازده خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی دالاس ماڤرێكس ته‌واو بوو، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه دالاس ماڤرێكس باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاندو له‌م نیوه‌یه به‌ئه‌نجامی په‌نجاو چوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌په‌نجا خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه سه‌ره‌رای هه‌وڵ و كۆششه‌كانی یاریزانانی تیپی باسكه‌ی هیۆستن رۆكێتس بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه، به‌ڵام دالاس ماڤرێكس توانی جارێكی دیكه زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه به‌سه‌دو بیست و یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو پازده خاڵ بباته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.