سەرچاوەیەكی نزیك لە بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە بارێكی نوێی دۆلار گەیشتووەتە عێراق .
سەرچاوەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، بارە نوێیەكانی دۆلاری هاوردەكراو لە لایەن بانكەكانی عێراقەوە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ دابینكردنی داوكاری كڕیارەكانیان گەیشتوون .
ئاماژەی بەوەشكردووە، چاوەڕێ دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا باری دۆلاری زیاتر بگاتە دەستمان.
شایانی باسە ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی نرخی 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزارو 600 دینار .
چاوەڕێ دەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕێكی زۆری دۆلار بگاتە عێراق
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.