Erbil 28°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:13

زیانەكانی نووستن بە شێوازێكی نا تەندروست

کوردستان TV
100%


شێوازی نووستن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە لەسەر دەم یاخود سك دەنوون چەند بەشَكی جەستەیان تووشی زیان دەبێت ئەوانیش وەك:

1- رێرەوی هەناسەدان: بە هۆی زۆربوونی پەستان لە سەر سی یەكان توانای هەناسەدان قورستر دەبێت ئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر رێرەوی هەناسەو دیواری دڵ.
2- پەلەكان: نوستن لەسەر دەم دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی لینجی شانەكان و دروست بوونی ئازار لەقۆڵ و باڵدا.
3- مل: دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازاری مل ئەوەش بە هۆی ئەوەی كە مل بەشیوەیەك دادەنرێت كە رێك نی یەو ناجولێت و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بربرەكانی مل.
4- پشت: دەبێتە هۆی تووش بوون بە فەقەرات و چەمانەوەی پشت، بەهۆی ئەوەی كە بڕبڕەی پشت هەموو قورسای لەش هەڵدەگرێت.

ژێده‌ر - تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.