Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:23

بەشێك لە شەقامەكانی بجیل ـی سەر بە قەزای ئاكرێ قیرتاو و كۆنكرێت دەكرێن

کوردستان TV
100%


شەقامەكانی ناحیەی بجیل لە قەزای ئاكرێ و دەوروبەری بە درێژایی 2 هەزار و 350 مەتر كۆنرێت و قیرتاو دەكرێن و 16 گەڕەك دەگرێتەوە.
پرۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێت و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانە كە 40%ی تەواو بووە.
بڕوا فارووق، بەڕێوەبەری ناحیەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "ئەو پرۆژەیە خزمەت و سوود بە 200 تاكوو 300 ماڵی سنوورەكە دەگەیەنێت و هاتوچۆی ڕۆژانەیان ئاسانتر دەكات."
سەرباری بەردەوامیی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستاندا، حكومەتی هەرێم لە گرنگیدان بە ناحیە و شارۆچكە و گوندەكان بەردەوامە و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییەكان بە هۆكاری گەشەی ئەو ناوچانە دەزانێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.