ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕێككەوتنێكی لەگەڵ حكومەت سەبارەت بە كەمترین مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند.
لەوبارەیەوە عەتوان عەتوانی ،سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: لیژنەی دارایی میوانداری لیژنەی فەرمانی دیوانی (24)ی پەیوەندیدار بە تەرازووی مووچەی كرد ،بۆ ئەوەی بزانن ئەو هەنگاوانەی ناوە و دەتوانرێت چ زیادكردنێك بەدەستبهێنرێت لە كاتی جێبەجێكردنی یاساكەدا.
ڕوونیشیكردەوە، ئەو تەرخانكردنانەی كە ئەو فەرمانبەرانە وەریدەگرن بەپێی بڕیارەكانی حكومەتە. ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی دارایی لەگەڵ لیژنەی فەرمانی دیوان كە بەرپرسە لە پێوەرەكانی مووچە ڕێككەوتووە كە كەمترین مووچە 425 هەزار دینار بەرەو سەرەوە بێت.
هەروەها عەتوانی دووپاتی كردەوە كە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ دەنگی لەسەر بودجە داوە، بەڵام حكومەت مافی خۆیەتی هەر بڕگەیەك هەموار بكاتەوە.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هەمواركردنەوەی پێوەرەكانی مووچەی فەرمانبەران بڵاوكردەوەو رایگەیاند: وەزارەتی دارایی، وەك دەزگایەكی جێبەجێكردن، بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی یاسا و یاساكانی لە ئەستۆدایە كە لەلایەن دەسەڵاتە باڵاكانەوە دەرچووە، هەربۆیە دۆسییەی پێوەرەكانی مووچەی فەرمانبەران لە بەرپرسیارێتی تایبەتی ئەواندا نییەو دیوانی لیژنەی فەرمانی ژمارە 24ی ساڵی 2022 كە پەیوەندی بەم مەلەفەوە هەیە، كە ژمارەیەك دەزگای جێبەجێكردن و یاسادانان و چاودێری و هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت لەخۆدەگرێت.
لەعێراقدا كەمترین مووچەی فەرمانبەران 425 هەزار دینار بەرەو سەرەوە دەبێت؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.